
تیمی(١٧)ـی زانکۆی سەڵاحەدین بە سەرکەوتوویی پرۆگرامی Global Solutions Conversations)) یان تەواوکرد
دوابەدوای بەشداریکردنی کۆمەڵێک قوتابی زانکۆمان لە بەش و کۆلێجە جیاوازەکانەوە له پرۆگرامی (Global Solutions Conversations بۆ ماوەی (٦) هەفتە، رۆژی دووشەممە رێکەوتی (٢٠٢٢/١١/٢٨) کۆتا سێشنی پرۆگرامەکە ئەنجامدرا.
پوختەی پرۆگرام
پرۆگرامی (Global Solutions Conversations) لەلایەن ڕێكخراوی ئایرێكسی ئەمریکییەوە جێبهجێ دەکرێت و ئامانج لێی بهستنهوهى قوتابیانی زانكۆکانی ئهمریکایە لەگەڵ قوتابیانی زانکۆکانی عێراق و ئوردن. لەڕێگهی ئهم پرۆگرامەوه، قوتابیان ئاڵوگۆری زانیاری و بیرۆکە دەکەن بەزمانی ئینگلیزی سەبارەت بە کێشەکانی جیهان لەچوارچێوەی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان UN Sustainable Development Goals) ) هەروەها ئەم پرۆگرامە دەرفەتێکی گرنگ دەرەخسێنێت بۆ قوتابیانی ئەمریکی و عێراقی بۆ بەیەکترناساندنی کلتوری یەکتر و هاریكاریكردنی یهكتری له پێناو دۆزینەوەی چارهسهرى بهردهوام بۆ بهرهنگاربوونهوهى گرفته سهردهمییهكان.
تیمی (١٧)ـی زانکۆی سەڵاحەدین
تیمی (١٧)ی گلۆباڵ سۆڵۆشنز كەنڤێرزەیشن كە لە (١٢) قوتابی بەش و کۆلێژە جیاوازەکانی زانکۆی سەڵاحەدین و (١٢) قوتابی تارانت كۆنتاكت كۆنتی كۆلێج لە تكساس پێكهاتبوو لەلایەن بەڕێزان (م.فێنك دلاوەر میران،لە زانكۆی سەڵاحەدین و پرۆفیسۆر میستی ویلسۆن _ میرتینز، پرۆفیسۆر لە تارانت كۆنتاكت كۆنتی كۆلێج ڕابەرایەتی دەکران.
Professor Misty N. Wilson _ mehrtens
Tarrant contact County College, texas
میکانیزم و سوودی پرۆگرام
پرۆگرامەکە لەڕێگەی ئۆنلاینەوە ئەنجامدرا و لە ناوەڕاستی مانگی (١٠) دەستیپێکرد وە بۆ ماوەی (٦) هەفتە بەردەوام بوو . لەو ماوەیەدا، قوتابیانی بەشداربووی زانکۆمان چەندین وانەی بەسوودیان وەرگرت، ئەرکی ماڵەوەیان پێدەدرا و وەکو تیم کاریان دەکرد لەگەڵ هاوتیمەکانیان لە زانکۆ ئەمریکییەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سەردەم لەچوارچێوەی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان UN Sustainable Development Goals)).
سهرهڕای سووده پهروهردهیی و زانستییهكانی پرۆگرامهكه، قوتابیان له ههردوو زانكۆ دهرفهتێكی گرنگیان بۆ ڕهخسا تاوهكو ئاشنای كهلتور و شێوازی ژیان له هەردوو وڵاتهكه بن