
به‌پێى رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تا كۆڕۆنا، به‌ئاماده‌بوونى پ.د. شێروان ساڵح یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى قوتابیانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌ناوخۆیى 18ى شوباتى كچان، تیمى بنكه‌ى ته‌ندروستى زانكۆ به‌مه‌به‌ستى پشكنینى قوتابییان سه‌ردانى به‌شى ناوخۆیى 18ى شوباتى زانكۆى سه‌لاحه‌دینیان كرد، له‌وێدا ژماره‌یه‌كى زۆر له‌قوتابییان پشكنینى كۆڕۆنایان بۆ ئه‌نجامدرا، له‌مباره‌یه‌وه یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى قوتابییان خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى سه‌باره‌ت به‌ئاماده‌بوونى قوتابییان بۆ پشكنینى په‌تاى كۆڕۆنا له‌نێوه‌ندى به‌شه ناوخۆییه‌كاندا.
هاوكات پشكنینه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێ تا سه‌رجه‌م قوتابییانى به‌شه‌ناوخۆییه‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین ده‌گرێته‌وه، له‌پاش ته‌واوبوونى به‌شى ناوخۆیى 18ى شوباتى كچان، هه‌مان تیمى بنكه‌كه سه‌ردانى به‌شى ناوخۆیى شه‌هید شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زدین ده‌كات، تا له سه‌رجه‌م قوتابییان بپشكنن
له‌لایه‌كى دیكه‌وه تیمى بنكه‌ى ته‌ندروستى زانكۆ بۆ پشكنینى په‌تاى كۆڕۆنا له‌سه‌رجه‌م كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن، له‌مباره‌یه‌وه‌ش یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ پشتگیرى له‌هه‌موو كار وچالاكییهكانى تیمى بنكه‌ى ته‌ندروستى زانكۆ كرد.