
توێژینەوەیەکی زانستیی نوێی توێژەری ناوداری کورد (پ.د. ھاورێ عەزیز مەنسوربەگ) لە سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی سەلاحەددین لە یەکێک لە گۆڤارە ناودارەکانی بواری زەویناسی، کەوتە بەر دیدی خوێنەران. توێژینەوەکە لێکۆڵینەوە لە سەر چینەبەردەکانی ناسراو بە (قەمچوغە)دەکات.
چیرۆکی شلە گەرمەکان (hydrothermal fluids) لە چیای بێخمەوە بردۆتە گەلی عەلی بەگ و لەوێوە بۆ خەرەندی ڕواندز ، کە یەکێکە لە قووڵترین دۆڵەکانی زنجیرە چیاکانی زاگرۆس.
شلە گەرمەکان ملیۆنەها ساڵ بەر لە ئێستا لە ناخی زەوی هەڵقوڵاون و لە ڕێگەی گەشتکردنیان بۆ سەر زەوی، جۆرەها کانزا و خامیان لەگەڵ خۆیاندا هێناوە و ئەو کانزایانە لە درز و کەلێنە گەورەکانی چینە بەردەکاندا نیشتەجێ بوون.
بۆچی توێژینەوە لە سەر شلەگەرمەکان دەکەین؟
پرۆفیسۆر دکتۆر ھاورێ دەلێت:
سیناریۆی یەکەم: بۆ نموونە، لە کێڵگەی نەوتی (ئازەر)، لە سەر سنووری نێوان ئێران و باشووری عێراق، بەر لە ملیۆنان ساڵ، شلە گەرمەکان پاڵەپەستۆیان خستۆتە سەر چینەبەردەکان و درز و کەلێنیان دروستکردووە و ئێستا لە شوێنی ئەو درزانەدا نەوت کۆبۆتەوە.
سیناریۆی دووەم: ڕێژەیەکی بەرچاو لە کانزاکانی وەک خارسین و قورقوشم و مس و زێڕ و.... هتد لە ڕێگای ئەو شلە گەرمانەوە دەگەنە سەر زەوی و لە زۆر لە وڵاتانی جیهاندا سەرچاوەی سەرەکی بوونی کانزاکانن.
لە ئایندەدا لە ڕێگەی توێژینەوەی زانستیی ڕەچەشکێن و نوێدا، پیشانی دەدەین کام سیناریۆ لە کوردستاندا بوونی هەیە؟!
ئەمەی خوارەوە لینکی توێژینەوەکەیە
https://www.sciencedirect.com/science/article/abs/pii/S0264817221004402…