
سەلاحەدین سەرجەم کاروباری قوتابییان بە دیجیتاڵ وئەلکتڕۆنی دەکات.
لە ژێر چاودێری " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ئەمرۆ ڕێککەوتی ۳٠ ـی ٤ـی ب۲٠۲٤ "د.کارزان کازم"بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی سەلاحەدین بەئامادەبوونی "پ.د.نەبیل عادل" بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرجەم بەرپرسی تۆماری کۆلێژەکان ئەنجامدا بۆ مەبەستی بە دیجیتاڵکردن و بە ئەلکتڕۆنیکردنی سەرجەم کاروباری قوتابییانی زانکۆی سەلاحەدین.
جێگای ئاماژەپێدنە فەرمانگەی تەکنەلۆجی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکارو هەماهەنگی بەدەوامی ئەم پڕۆژەیە.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر