
"تاك بونیاد ده‌نێین بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه پێشبخه‌ین "
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی 17ی 4 ی 2024 به ئاماده‌بوونی " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و "پ.ی.د.شه‌ریف مولود شه‌ریف " یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و "پ.ی.د.مازن عبدالخالق " ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ زانسته مرۆییه‌كان به دروشمی تاك بونیاد ده‌نێین بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه پێشبخه‌ین به‌ڕێوه‌چوو.
لەسەرەتای کۆنفڕانسەکەدا یاردەدەری سەرۆکی زانکۆ وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەکرد
به‌خێربێن بۆ دووه‌مین كۆنفڕانسی زانستی هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تی بۆ زانسته مرۆییه‌كان به دروشمی ( تاك بونیاد ده‌نێین بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه پێشبخه‌ین).
بنیادنانی تاك بە بەشێکی گەورەی پەروەردە و فێرکردن دادەنرێت، خێزان یەکەمین دامەزراوەی پەروەردەییە و بەردی بناغەی کۆمەڵگەیە، هەر خێزانێک بە پێی نەریت و بۆچوونی بەهاو پێوەری خۆی منداڵەکەی پەروەردە دەکات، هەمووشیان خوازیارن منداڵی باشیان هەبێت بۆ ئه‌وه‌ی شانازیان پێوه‌بكه‌ن و كۆمه‌ڵگه پشت به تواناكانی منداڵه‌كانییان ببەستن
تێگەیشتن لە مرۆڤ وەک تاک، بریتییە لە باوەڕبوون بە گشتگیرێتی، باوەڕکردن بەوەی مرۆڤەکان لە هەر کوێیەک بن، هەندێک تایبەتمەندیی بتەڕەتی و هاوبەش بە یەکیانەوە دەبەستێتەوە.
کۆمەڵگە تەنها پێک نایەت لە ژمارەی مرۆڤەکان، بەڵکو پێکدێت لە پێکهاتەی جیاجیا و هزر و باوەڕی جۆراو جۆر، هەر تاكێك لە بوارێک‌دا شارەزا و پسپۆڕه و بە هەمووشیان دەبنە تەواوکەر تا ناوی کۆمەڵگەی لێبندرێت.
هەر تاكێكی کۆمەڵگەش بۆ ئەوەی بتوانێت کاربکات لەسەر پێشکەوتنی خۆی و خۆگونجاندن لەگەڵ رەوتە جیهانییەکاندا، پێویستی بە بوونی کەسانی هۆشیار هەیە، هۆشیار بەو مانایەی کە چاوکراوە بن و هزرێکی روونیان هەبێت و بە ئاسانی لە پێشهاتەکان تێبگەن و لە هەموو چەمکەکانی ژیاندا زانیاری‌یان هەبێت، دەبێت هێندە هۆشیار بن تا رادەیەک پێش هەنگاو نان دەرەنجامی هەنگاوەکەیان هەڵبسەنگێنن
کەسی هۆشیار هەنگاوێک نانێت ئەگەر بزانێت زیانی زیاتر لە سوود، ئەم سوود و زیانەش دەبێت تەنها لەبەرژەوەندی تاکەکەسیی خۆی نەبێت، چونکە ئەو هەڵگری پەیامێکی گشتگیرە و دەتوانێت بەرژەروەندییەکانی خۆشی لە گەڵ ئەوەی ئەوان گرێبداتەوە.
تاکی کۆمەڵگە ئەگەر هۆشیار بێت ئەوە بەگشتی کۆی پرۆسەی گەشەسەندن و بە شارستانی بوون، تەندروستانە دەڕواتە پێش.
ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ به‌گرنگییه‌وه له‌م جۆره كۆنفڕانسانه ده‌ڕوانین و كاتی خۆمان بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره كۆنفڕانسه هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی ئەم سامانە زانستی و كولتوورییەی كۆمەڵگەی كوردیی بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ نێو ناوەندە زانستییەكان و به قوتابییان و گه‌نجانی سه‌رده‌می ئاشنا بكه‌ینه‌وه.
زۆر سوپاس بۆ ڕیكخهران و تیمی ئاماده‌كاری كۆنفڕانس
به‌هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی...