
به‌ئاماده‌بوونى پ.د. جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر و نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى خوێندنى یاڵا و توێژنه‌وه‌ى زانستى و به‌شێك له سه‌رۆك زانكۆكان و ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له‌مامۆستا و توێژه‌رانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین– هه‌ولێر و زانكۆى تیشكى نێوده‌وڵه‌تى و زانكۆى شتێچینى پۆڵه‌ندى سێیه‌م كۆنفرانسى زانستى (ژمێریارى و كارگێڕى و ئابوورى و سیاسه‌ت) سازدرا، له‌سه‌ره‌تادا نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا وته‌ى وه‌زاره‌تى خوێنده‌وه و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، كه زانكۆ تایبه‌تییه‌كان هاوشێوه‌ى زانكۆ حكومییه‌كان برتییه لهپێگهیاندنى رۆڵه‌كانى كۆمه‌ڵگه، به‌شداریكردنێكى كارا له چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرفته‌كانى وڵات.
هاوكات پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید وتارى زانكۆى سه‌لاحه‌دینى خوێنده‌وه و باسى لهكاراكردنى چالاكییه‌كان كرد له‌نێوان زانكۆ حكومییه‌كان و زانكۆ تایبه‌تییه‌كان، له‌لایه‌كى دیكه‌وه تیشكى خسته سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌و كۆنفرانسانه و هیواى خواست ئه‌م كۆنفرانسانه ببێته هیوایه‌ك بۆ به‌ره‌وپێشبردنى وڵات و هۆیه‌ك بێت توێژه‌ران بهتوێژینهوهكانیان به‌شدارى بكه‌ن له‌به‌ره‌و پێشبردنى كۆمه‌ڵگه‌دا.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه ئه‌م كۆنفرانسه لهرێككهوتى 29-30/6/2021 بوو و دوو رۆژى خایاند به‌شێوه‌ى كه‌مپه‌س و ئۆنلاین، له‌نێوه‌ندى كۆنفرانسه‌كه‌شدا چه‌ندین توێژینه‌وه خرایه روو بۆ چاره‌سه‌كردنى به‌شێك له‌كێشه‌كان و پراكتیكردنى به‌شێكى دیكه‌ى كاره‌كان.