
رێكخراوی (CNFS ) به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی (Cesvı ) نێوده‌وڵه‌تی له چوارچێوه‌یه پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت به پێكه‌وه ژیان و یه‌كتر قبول كردن، پێشبركێیهكیان رێكخست بۆ قوتابیانی زانكۆ له‌بواری پوختترین په‌یام بۆ پێكه‌وه ژیان، له ده‌ره‌نجامدا سێ قوتابی زانكۆی سه‌لاحه‌دین توانیان له پله‌كانی پێشه‌وه‌ی ئه‌و پێشبركێیهبن و له پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م بن.
به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین (دكتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی) پێشوازی له رێكخه‌رانی ئه‌و پرۆژه‌یه و قوتابیه سه‌ركه‌وتووه‌كان كرد له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی و دوپاتكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی زانكۆ بۆ پرۆژه‌كانی تایبه‌ت به پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قبول كردن. له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا (سولین عزه‌دین) به‌رێوه‌به‌ری پرۆژه‌كه باسی له هێله گشتیه‌كانی ئه‌و پرۆژه‌یه كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئامانج له‌وه قولكردنه‌وه‌ی كلتوری پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قبول كردنه له‌سه‌ر ئاستی تاكدا. بۆیه قوتابیانی زانكۆیان له‌سه‌ر ئاستی گشت زانكۆكان هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی خۆیان له‌باره‌ی پێكه‌وه‌ژیانه‌وه دهربرن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته زۆر سوپاسی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی كرد كه پاڵپشتی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كرد، كه له ده‌ره‌نجامدا قوتابیانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌سه‌ر ئاستی هه‌زاران قوتابی توانیان پله‌كانی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنن.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین سوپاسی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی كرد كه توانی قولایی كه‌لتوری پێكه‌وه‌ژیان لاى قوتابیانی زانكۆ ده‌ربخات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری به سه‌ركه‌وتنی قوتابیانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه سیاسه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ڵ هاندانی قوتابیانه بۆ به‌شداربوون له چالاكیه كه‌لتوریه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لتوری پێكه‌وه‌ژیان زیاتر قوڵبێته‌وه.
شایه‌نی ئاماژه بۆ كردنه، ئه‌م پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن (Italian agency for development Cooperatıon ) فه‌ند ده‌كرێت و كاری سه‌ره‌كی بریتیه له قولكردنه‌وه‌ی كه‌لتوری پێكه‌وه‌ژیان و یهكترقبول كردن. بۆ ئه‌م سێ كه‌س براوه‌ی ئه‌م پێشبركێیه بوون كه هه‌ر سێ قوتابیه‌كه قوتابی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بوون.