
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر كرد، ئه‌مه‌و له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر به‌پێویستى زانى سوپاس و پێزانینى خۆى ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌دین بكات و به‌تایبه‌تیش ده‌سته‌ى كارگێڕى به‌شه‌ناوخۆیى (18)ى شوبات، كه له‌مانگه‌كانى رابردوودا هه‌ماهه‌نگ بوون له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆڕۆنا، هاوكات به‌كارهێنانى باڵه‌خانه‌ى (18) شوبات وه‌ك نه‌خۆشخانه‌یه‌كى مه‌یدانى، ئه‌مه‌و سه‌رۆكى زانكۆ خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى سه‌باره‌ت به‌هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر و ئاماده‌یى زانكۆى ده‌ربڕى سه‌باره‌ت به‌هه‌ر پێشهاتێك و به‌پێى تواناى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ له‌خزمه‌ت خه‌ڵكدا ده‌بن، تا له‌هه‌موو روویه‌وه هاوكارى ده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌تایبه‌تى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بكه‌ن.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ریه‌ك لهیاریدهرى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى قوتابیان و یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و ده‌سته‌ى كارگێڕى به‌شه ناوخۆیى (18) شوبات ئاماده بوون.