
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌میانى سه‌ردانێكدا سه‌ردانى كۆلیژى هونه‌ره جوانه‌كانى كرد، له‌وێدا له‌گه‌ڵ پ.ى.د.نه‌ریمان خۆشناو راگرى كۆلیژى هونه‌ره جوانه‌كان باسى له‌و لایه‌نانه‌كرد، كه ده‌بێته هۆى پێشكه‌وتنى ئه‌و كۆلیژه له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه، هاوكات باسیان له‌و چالاكییانه كرد، كه كۆلیژى هونه‌ره جوانه‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌داهاتوودا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تیش كاره هونه‌رییه‌كان تا ئه‌م كۆلیژه بتوانێ له‌رێگه‌ى خۆیه‌وه خزمه‌ت به‌هونه‌رى كوردى بكات، هه‌روه‌ها باس له‌و خاڵانه كرا، كه ده‌بێته هۆى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى زانستى، ئه‌مه‌و سه‌رۆكى زانكۆ به‌وردى باسى له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانى پێشكه‌وتنى زانستى كرد له قۆناغى ئێستادا به‌تایبه‌تى خوێندنى ئه‌لیكترۆنى و ئۆنلاین واته خوێندنى ئاوێته، له‌لایه‌كى دیكه‌وه سه‌رۆكى زانكۆ سه‌ردانى هوڵى تاقیكردنه‌وه‌كانى زاره‌كى كرد كه پێشكهشكارانى خوێندنى باڵا له‌ئێستادا تاقیكردنه‌وه‌ى زاره‌كى ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه پ.د.مسته‌فا عه‌تار یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى یاوه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا به‌شدار بوو.