
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له د.سه‌باح ئه‌حمه‌د ئیسماعیل سه‌رۆكى زانكۆى كه‌ركووك كرد، ئه‌مه‌و له‌دانیشتنێكدا باس لهههماههنگى نێوان هه‌ردوو زانكۆ كرا، زیاتریش جه‌خت له‌و خاڵانه كرایه‌وه، كه ده‌بێته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى زانستى، هاوكات باس له میكانیزمى په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى كرا له‌نێوان هه‌ردوو زانكۆدا، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین پشتگیرى له‌هه‌موو چالاكییه‌كان كرد، كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو زانكۆوه دێته‌ئاراوه.