
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین پێشوازی له سه‌رۆكی ده‌زگای مه‌عاریفی توری كرد
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی 15 ی 5 ی 2024 پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به ئاماده‌بوونی پ.د.حسێن سه‌عدی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و پ.ی.د.شه‌ریف مولود شه‌ریف یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.د.نه‌بیل عادل فخری به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری و په‌ره‌پێدانی پڕۆگرامه‌كان و پ.د.سامان حسێن ڕاگری كۆلێژی زمان پێشوازی له فه‌خره‌دین كه‌سكین سه‌رۆكی ده‌زگای مه‌عاریفی توركی و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردانه ده‌ربڕی و به‌گه‌رمی پێشوازی و به‌خێرهێنانی لێ‌كردن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانی توركیا و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌شی زمانی توركی له كۆلێژی زمانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین یه‌كێكه له به‌شه زانستییه‌كان و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی له توانای قوتابییان و مامۆستایانی ئه‌و به‌شه ده‌كه‌ین.
له به‌شێكی تری ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی ده‌زگای مه‌عاریفی توركی باسی له ده‌زگای مه‌عاریفی توركی و شێوازی خوێندن و ستافی كارگێڕی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد خۆشحاڵین به په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌تایبه‌ت كۆلێژی زمان و به‌شی زمانی توركی، له‌لایه‌كی تر ئاماژه‌ی به‌و چالاكییه هاوبه‌شانه كرد كه له نێوان كۆلێژی زمان و ده‌زگای مه‌عاریفی توركی ئه‌نجامدرا.
به‌شێكی تری ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه تایبه‌ت بوو به پرسی ئاڵوگۆڕكردنی قوتابییان و مامۆستایان، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا باس له ڕاهێنانی قوتابییان كرا بۆ ساڵانی ڕابردوو، له كۆتاییدا هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمی و زانستییه‌كان.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر.