
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین پێشوازی له شاندێكی ئەنجوومەنی عەربی بۆ مه‌شق و ڕاهێنان كرد
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ۳٠ ـی ٤ ـی ۲٠۲٤ "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به ئاماده‌بوونی "پ.د.نه‌بیل عادل فخری" به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری و پهروپێدانی پڕۆگرامه‌كان و "د.كارزان كازم" به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری گشتی پێشوازی له "پ.د.فواز احمد" به‌ڕێوه‌به‌ری ئەنجوومەنی عەرەبی بۆ مەشقی قوتابی و ئه‌ندازیار "جهاد نمر" كرد.
ئەم کۆبوونەیە بۆ مەبەستی ئامادەکاری بوو بۆ دیداری ۲٥ ی توێژینەوەی قوتابییان لە زانکۆی سەلاحەدین لەمانگی ۱۱ ئەنجام دەدرێت.
له‌سه‌رتای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌گه‌رمی پێشوازی به‌خێرهێنانی لێ‌كردن و ئاماژه‌ی به‌په‌یوه‌ندی نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانی ئوردن كرد و له‌گه‌ڵ ئهوشهدا باسی له‌وه‌كرد كه له ئێستادا ژماره‌یه‌ك قوتابی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له فرۆكه‌خانه‌ی شاهانه‌ی ئوردنی قوتابین.
له‌به‌شێكی تری ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی و ئاڵوگۆڕی نێوان مامۆستایان و قوتابییان كرا، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌مسال ژماره‌یه‌ك قوتابی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بۆ مه‌به‌ستی بینینی خولی هاوێنه ده‌نێردرێنه ئوردن.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ـ هەولێر