
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین پێشوازی له كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
ڕێككهوتی ١٢ ی ٦ ی ٢٠٢٣ "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی "پ.د.حسێن سه‌عدی" یاریده‌ده‌ری سه‌ركی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێرێ و دارایی و "پ.د.شه‌ریف مه‌ولود" یاریده‌ده‌ری سه‌ركی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆ پێشوازی له "ئێرڤن هیکس " کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هه‌رێمی كوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م دیدار و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی شاندی میوانی كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باسی له مێژووی دروستبوونی زانكۆ و ستافی ئه‌كادیمی و كۆلێژ و به‌شه‌كان كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد خۆشحالین به‌هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی ئه‌كادیمی و زانستی له‌گه‌ل كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆكی زانكۆ باسی له پڕۆگرامی ئایلیپ كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ساڵانه قوتابییه‌كانمان به‌شداری له‌م پڕۆگرامه جیهانییه ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها خۆشحالی خۆی ده‌ربڕی به‌هه‌بوونی ئاڵوگۆڕی قوتابییان و مامۆستایان له بواری زانستی و ئه‌كادیمی.
له‌لایه‌كی تر " ئێرڤن هیکس " کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هه‌رێمی كوردستان سوپاسی سەرۆکی زانکۆی سه‌لاحه‌دینی كرد بۆ ئه‌م دیدار و پێشوازییه و ئاماژه‌ی به گرنگی و ڕۆڵی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد و به‌رده‌وامی و هه‌ماهه‌نگی نێوانیاندا به‌گرنگ و پێویست وه‌سفكرد.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.