
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین پێشوازی له كونسوڵی گشتی ده‌وڵه‌تی فەڵەستین له هه‌رێمی كوردستان كرد.
ئه‌مڕۆ ڕێکەوتی ٦ ی ٧ی ٢٠٢٣ "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به ئاماده‌بوونی "پ.د.حسێن سه‌عدی" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و "پ.د.فەرهاد عەلی " یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابییان و خوێندن و "د.عیصام خلیل" به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان پێشوازی له " نظمي حزوري " كونسوڵی گشتی ده‌وڵه‌تی فەڵەستین له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا سەرۆکی زانکۆی سه‌لاحه‌دین خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردانه ده‌ربڕی و ئاماژەی بەوەکرد، دڵخۆشین بە هەبوونی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیوە لە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ ئەوەشدا خۆشحاڵ دەبین بە هەبوونی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابییان و مامۆستایان لە نێوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆکانی فەڵەستین لە بوار و پسپۆڕی جیاواز.
هه‌روه‌ها " نظمي حزوري " كونسوڵی گشتی ده‌وڵه‌تی فەڵەستین له هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به ڕۆڵ و پێگه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد و دڵخۆشی خۆی بۆ ئه‌م پێشوازییه ده‌ربڕی و باسی له‌وه‌كرد خۆشحال ده‌بین به هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی ئه‌كادیمی و زانستی له نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانی فەڵەستین بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا بتوانین ئاڵوگۆڕی ئه‌كادیمی و زانستی له نێوان ستافهكانمان بكه‌ین و سوود له توانا و شاره‌زایی یه‌كتر وه‌ربگرین.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.