
له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، پرۆفیسۆر دكتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی پێشوازی كرد له‌چالاكوانی نێوده‌وڵه‌تی بواری كاری مرۆڤایه‌تى (میرزا دینایی).
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌ناوی خۆی و زانكۆی سه‌لاحه‌دین پیرۆزبایی له میرزا دینایی كرد به بۆنه‌ی به‌ده‌ست هێنانی پله‌ى یه‌كه‌م له ئاورورا فۆرم له ووڵاتی ئه‌رمینیا، له میانه‌ی پێشبركێیه‌ك له‌نێوان 500 كه‌سایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی. ئه‌و دیاریه تایبه‌ته به‌و كه‌سانه‌ی كه زۆرترین خزمه‌تیان به مرۆڤایه‌تی كردووه له وڵاته‌كانی خۆیان، كه بۆ ئه‌م ساڵ كوردێكی ئێزیدی به‌ناوی (میرزا دینایی) توانی ئه‌م خه‌ڵاته به ده‌ست بهێنێت.
له دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر كاری مرۆیی كرایه‌وه، رۆڵی زانكۆش له‌و بواره‌دا به‌رز نرخێنرا، له‌م باره‌یه‌وه میرزا دینایی باسی له رۆڵی زانكۆكان كرد له خزمه‌ت كردنی مرۆڤایه‌تی، چونكه زانكۆكان هۆشیاری بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و كار له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری تاك ده‌كه‌نه‌وه‌و كه‌لتوری پێكه‌وه ژیان پتهودهكهنهوه.
له‌به‌رامبه‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی باسی له پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه كرد له هه‌رێمی كوردستان كه چۆن بووه‌ته ده‌رفه‌تێك به‌رووی كرانه‌وه‌و پێشكه‌وتن، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه كاری مرۆیی ده‌توانێ ببێته پردی په‌یوه‌ندی له‌نێوان ووڵاتان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا. چونكه ئێمه ده‌بێت بزانین چ په‌یامێكمان هه‌ڵگرتووه‌و چ خزمه‌تێكمان پێ ده‌كرێت.
وا بریاره له 19ی نۆڤه‌مبه‌ر له سه‌نته‌ری رۆشه‌نبیری زانكۆی سه‌لاحه‌دین سیمینارێك بۆ میرزا دینایی سازبكرێت بۆ باس كردن له ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتنی خۆی و كاركردن له بواری كاری مرۆیی و پێویستی هه‌رێمی كوردستان به‌و بواره.
شایه‌نی باسه ساڵانه له وولاتی ئه‌رمینیا دیداری ئارورا ئه‌نجام ده‌درێت وه‌ك بۆنه‌یه‌كی نیشتمانی، كه چه‌ندین كه‌سایه‌تی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌شدارده‌بن، له چوارچێوه‌ی دیداری ئه‌م ساڵدا پێشبركێیه‌ك سازكرا له‌نێوان 500 كه‌سایه‌تی جیهانی كه له‌بواری خزمه‌تكردنی مرۆڤایه‌تیدا كار ده‌كه‌ن، دواى ووردبینیكردنی ده‌سته‌ی ناوبژیوانان، بریاردرا خه‌ڵاته‌كه بدرێته میرزا دینایی به‌رامبه‌ر كار‌و خزمه‌ته مرۆییه‌كانی.