
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، سه‌ردانی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی كرد.
ئه‌مڕۆ به‌رواری ٦ ی ٦ ی ٢٠٢٢ پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، له‌گه‌ل یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و ڕاگری كۆلێژه‌كان سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی كرد و پپیرۆزبایی خۆیانی ئاڕاسته‌ی پ.ی.د. ئیدریس هه‌ركی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیك كرد.
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، دڵخۆشی خۆی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیك ڕاگه‌یاندن و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی و پشتگیری له كاروباره‌كان ده‌كه‌ین و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بین بۆ سه‌ركه‌وتنی له‌م ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه، له درێژه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵ و پێگه‌ی د.ئیدریس هه‌ركی كرد له ماوه‌ی كاركردنی له زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ( پ.ی.د.ئیدریس هه‌ركی ) سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیك ، سوپاسی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێری كرد، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا دووپاتی ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه هه‌ردوو زانكۆ پێویسته هه‌ماهه‌نگ و هاوكاربین بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بتوانین نه‌وه‌یه‌كی ڕۆشنبیر و بیرفراوان بۆ كۆمه‌ڵگه پێبگه‌یه‌نین.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌وڵێر.