
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له سێ قوتابی وه‌رزشوان كرد
بۆ مه‌به‌ستی دهستخوۆشی و ئاگادار بوون له قوتابییه چالاك و به‌تواناكانی زانكۆ پ.ی.د. كامه‌ران یونس محمدامین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له سێ قوتابی وه‌رزشوان كرد.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌یدا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر باسی گرنگی و هه‌بوونی ئه‌م قوتابییانه‌ی له زانكۆ كرد و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری بۆ خواستن، پ.ی.د. حسێن سعدی خۆشحاڵی خۆی بۆ پێشوازیكردن له‌م قوتابییه پاڵه‌وانانه ده‌ربڕی و باسی له‌وه‌كرد ئه‌م قوتابییانه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئاست و ناوی زانكۆ.
له به‌شێكی تری دانیشتهكهیاندا قوتابییه چالاك و پاله‌وانه‌كان خۆیان ناساند و باسی پاڵهوانهییهتهكانی خۆیان بۆ سه‌رۆكی زانكۆ كرد.
هه‌كار هه‌ژار یه‌كێكه له‌م قوتابییانه كه پاڵه‌وانی كیك بۆكسین و MMAیه، باسی له‌وه كرد 5 پشتوێنی پاڵهوانهییهتی به‌ده‌ستهێنانه‌وه و ئه‌مساڵیش به‌شداری بتوڵه‌ی ئاسیای كرد و پشتوێنی به‌ده‌ستهێناوه.
مه‌ریه‌م عبدالحمید له یاری به‌رزكردنه‌وه به‌ته‌ڵی عێڕاقه و له‌سه‌ر ئاستی ئاسیا مه‌دالیای سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
كۆڤان حسن یه‌كێكی تره له‌م یاریزانانه كه به‌شداری ئۆڵۆمپیاتی به‌رازیلی كردووه و مه‌دالیای زێڕی بهدهستهوێناوه.
له كۆتاییدا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر،لۆگۆی زانكۆی به‌دیاری به‌خشییه پاڵه‌وانه‌كان و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی پێبه‌خشین.