
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له شاندێكی لقی 2 ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.
ئه‌مڕۆ به‌رواری ٢٣ ی ٥ ی ٢٠٢٢ له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی پ.د.مسته‌فا صابر عه‌تار یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، پێشوازی له ( مامۆستا ئه‌حمه‌د كانی )، به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد.
سه‌رتای دانیشتنه‌كه ( مامۆستا ئه‌حمه‌د كانی ) پیرۆزبایی له سه‌رۆكی زانكۆ كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی و پشتگیری خۆیانی ئاڕاسته‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌كاره‌كانی بۆ خواست، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ڕۆڵ و پێگه‌ی سه‌رۆكه‌كانی پێشووی زانكۆی به‌رزنرخاند له‌ماوه‌ی خزمه‌تكردنیان له ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییان.
پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین زۆر سوپاسی به‌رپرسی لقی 2 و شاندی یاوه‌ری كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ین پڕۆگرام و به‌رنامه‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێبكه‌ین و بۆ ئه‌وه‌ی ببینه خزمه‌تكار بۆ قوتابییان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌وڵێر.