
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له شاندێكی كونسوڵخانه‌ی چین كرد.
ڕێككهوتی ١٨ ی ٤ ی ٢٠٢٣ له دیوانی سه‌رۆكایەتی زانكۆ "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به ئاماده‌بوونی "د.عیصام خەلیل عه‌بدوڵلا" به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆ پێشوازی له شاندێكی كونسوڵخانه‌ی چین كرد، كه پێكهاتبوون له "لیۆ ژینگۆگ " جێگری كونسول و به‌ڕێز "تانگ یانگ".
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ین وته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی مێژوو و دروستبوونی كۆلێژ و به‌شه‌كانی زانكۆ و ژماره‌ی قوتابییان و مامۆستایان و ستافی ئه‌كادیمی پێشكه‌ش به‌شاندی میوان كرد، هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر به‌شی چینی له كۆلێژی زمان و ئاماژه‌ی به ڕۆڵ و خه‌مخۆری سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایانی به‌شی چینی كرد له پێگه‌یاندنی قوتابییان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین داوای هه‌ماهه‌نگی و ئاسانكاری بۆ قوتابییانی به‌شه زانستییه‌كان كرد بۆ مه‌به‌ستی كاركردن له تاقیگه‌كانی وڵاتی چین بۆ ته‌واوكاری نامه‌ی ماسته‌ر و تێزی دكتۆراكانییان له‌و وڵاته.
لای خۆیه‌وه "لیۆ ژینگۆگ" جێگری كونسول خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م پێشوازییه گه‌رمه ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه‌كانی له گه‌ڵ زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد، هه‌روه‌ها له درێژه‌ی دانیشتنه‌كه‌یدا گوتی، وه‌ك دیارییه‌ك ره‌زامه‌ندی ده‌ده‌ین سێ قوتابی زانكۆی سه‌لاحه‌دین سه‌فه‌ر بۆ وڵاتی چین بکەن بۆ ماوەی ٢ هەفتە و هه‌موو تێچووهكیش له‌سه‌ر وڵاتی چین ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باس له هه‌ماهه‌نگی و ئاسانكاری بۆ وه‌رگرتنی ڤیزهكرا بۆ مه‌به‌ستی خوێندن.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.