
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له (پ. ئۆندرێژ بابیک) سەرۆک بەشی جیۆلۆجی -زانکۆی ئۆلۆموکی چیک كرد
پ.ی.د (کامەران یونس محمد ئەمین ) سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ پێشوازی کرد لە (پ. ئۆندرێژ بابیک) سەرۆک بەشی جیۆلۆجی -زانکۆی ئۆلۆموکی چیک
سەرەتا سەرۆکی زانکۆ باسێکی پێکھاتە و مێژووی زانکۆی سەلاحەدین-هه‌ولێری بۆ میوانان كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردانه ده‌ربڕی بۆ مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی نێوانیان
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (پ. ئۆندرێژ بابیک) سەرۆک بەشی جیۆلۆجی -زانکۆی ئۆلۆموکی چیک هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری بۆ زانكۆ خواست و هیوای هه‌ماهه‌نگی و دیداری زیاتری خواست له‌گه‌ڵ زانكۆی سه‌لاحه‌دین
جێگای باسە لەزۆر لاوە زانکۆی سەلاحەدین-ههوڵیریان سەرپشک کرد، لە ناردنی قوتابییان بۆ چیک، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ماهه‌نگی ته‌واوبكرێت بۆ ھاوکاری کردنی بەشەکانی (جیۆلۆجی-جوکرافیا-فیزیا)و دابینکردنی کەلوپەل