
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له به‌ڕیوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان و له‌دایك بوون و به‌ڕیوه‌به‌ری به‌شی میزهرۆی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری كرد.
پ.ی.د. كامه‌ران یونس محمدامین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له د.شادان شێروان حه‌یده‌ری به‌ڕیوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان و له‌دایك بونی فێركاری و د. یونس حه‌سه‌ن دزه‌یی و به‌ڕیوه‌به‌ری به‌شی میزه‌ڕۆ له نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری كرد و خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردانه ده‌ربڕی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا د.شادان حیده‌ری و د.یونس دزه‌یی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی زانكۆ كرد و هیوایان خواست له كاره‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بێت و ئاستی زانستی زانكۆی سه‌لاحه‌دین پێ بنێته قۆناغێكی نوێی ئه‌كادیمی و مه‌عریفییه‌وه.