
سهرۆكی زانكۆی سهلاحهدین-ههولێر، پێشوازی له بەرپرسی ئیراسمۆس پڵەس لەزانکۆی مەساریک-بڕنۆی وڵاتى چیک كرد
ئەمڕۆ دووشەمە ڕێکەوتى 17ى نیسانى2023 لەدیوانى سەرۆکایەتى زانکۆ (پ.ی.د کامەران یونس محمدئەمین) سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر به ئامادهبوونی پ.ی.د محمد عزیز سعید بەرپرسی ئیراسمۆس پڵەس لە زانکۆی سەڵاحەدین پێشوازى کرد لە (پ.ی.د مارتن چۆڤانچیک) پڕۆفیسۆر لە پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان و بەرپرسی ئیراسمۆس پڵەس لەزانکۆی مەساریک-بڕنۆی وڵاتى چیک.
لە دانیشتنەکەدا بە گرینگیەوە باس لە پەیوەندییە زانستى و ئەکادیمییەکانى نێوان زانکۆی سەڵاحەدین و زانکۆی مەساریک کرا, بڕیار درا پەیوەندیەکان فراوانتر بکرێن لە داهاتوودا هەردوو زانکۆ سوود لە ئەزموونى ئیراسمۆس پڵەس وەرگرن.
پ.ی.د کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین دڵخۆشی خۆی بۆ ئەم جۆرە سەردانانە دەربڕی و دڵنیایی دا بۆ هەموو جۆرە هاوکاری و لێکتێگەیشتنێک بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زانکۆ و پتەوکردنى پەیوەندیەکانى زانکۆی سەڵاحەدین لەگەڵ گشت زانکۆکانى ناوچەکەو جیهان.
ڕاگهیاندنی زانكۆی سهلاحهدین-ههولێر.