
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ كڕینی مانگای فیریزیانی ڕه‌سه‌ن ته‌رخانكرد
له درێژه‌ی گرنگیدان به كۆلێژ و به‌شه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ كڕینی مانگای فیریزیانی ته‌رخانكر.
جێگای ئاماژه‌پێدانه له هه‌نگاوی یه‌كه‌م لێژنه‌یه‌كی پسپۆڕی ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ناوچه‌ی باڵندا بكه‌ن و به‌مه‌به‌ستی كڕینی 6 مانگای فیریزیانی ڕه‌سه‌ن، بۆ كێڵگه‌ی گرده‌ڕه‌شه‌ی به‌شی سامانی ئاژه‌ڵ له كۆلێژی زانسته ئه‌ندازیارییه كشتوكاڵییه‌كان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كڕینی ئه‌م مانكایانه بۆ ئاشنابوونی قوتابییانه بە بواری پراکتیکی وانەکانی پەیوەست بەم بوارە و چۆنیەتی بەرهەمهێنانی شیر و پیشەسازییە وابەستەکانی، لەهەمان کاتدا وەک سەرەتایەک بۆ بونیادنانی کێڵگەیەکی نموونەیی بەرهەمهێنانی شیر لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییه‌كانی زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر.