
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر- به‌شداری له چواره‌مین كۆنفرانسی پێشبڕكیی توێژینه‌وه‌ی قوتابییان كرد.
ئەمڕۆ بەرواری ۱٦ ی ٥ ی ۲٠۲۲ لە سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆ پ.ی.د. كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، بەئامادەبوونی پ.ی.د. ئیدریس هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیک و پ.د.مستەفا سابیر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و میوانانی بەڕێز، به‌شداری له چواره‌مین كۆنفرانسی پێشبڕكیی توێژینه‌وه‌ی قوتابییان كرد ، ئه‌م كۆنفڕانسه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و به هاوكاری سه‌رجه‌م كۆلێژ و به‌شه‌كانی زانكۆ ئه‌نجامده‌درێت، كه ساڵانه باشترین توێژینه‌وه‌ی ده‌رچوونی قوتابییان هه‌ڵده‌بژێردرێت و له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر له مهراسییمێكی شایسته خه‌ڵات و دیاری ڕێزلێنانیان پێده‌به‌خشرێت.
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر له میانه‌ی ئه‌م كۆنفڕانسه‌دا وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پێویسته قوتابیه‌كانمان ئامادە بکەین بۆ دۆخی راستەقینەی ژیانی داهاتوویان، پێشبڕکێ زانستیش باشترین كارامهییه بۆ ژیانی قوتابییان، نووسینه‌وه‌ی باشترین توێژینه‌وه و دروستكردن و ڕێكخستنی پێشبڕكیی زانستی و ئه‌كادیمی ئەرکێکی پیرۆزه، كه واده‌كات متمانه و خۆشه‌ویستی بۆ ئاستی زانستی و په‌یوه‌ندی نێوان مامۆستا و قوتابی زیاد ده‌كات.
ئه‌م كۆنفڕانسه (1 یه‌ك) ڕۆژی خایاند و جگە لەسەرۆکایەتی زانکۆ دوو کۆمپانیا خەڵات و دیاریان بۆ قوتابییان ئامادکرد، کە ئەوانیش کۆمپانیای جیبال زۆن وکۆمپانیای لایڤ دریم بوون، هەروەها به‌شی زۆری مامۆستایان و قوتابییانی به‌شداربوو و سه‌ركه‌وتوو له توێژینه‌وه‌كانیان تێیدا ئاماده بوون.
جێگای ئاماژه‌پێدانه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، دڵخۆشی خۆی بۆ ئه‌م جۆره كۆنفڕانسانه ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ڕاگرایه‌تی كۆلێژ و سه‌رۆك به‌ش و بڕیارده‌ر و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابییانی كۆلێژه‌كان خواست، دڵنیاییدا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری له‌م جۆره كۆنفڕانسانه ده‌كات.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر