
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی پێشكه‌ش به به‌شداربووانی ڕاوندی دووەمی خولەکانی بنیاتنانی ئاشتی کرد
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ۸ ی ۷ ی ۲٠۲٤ پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به ئاماده‌بوونی "پ.ی.د.شه‌ریف مولود شه‌ریف" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا٫ و "د.شاڵاو عبدالخالق محمد"- سەرۆکی لیژنەی باڵای ڕاوێژکاری زانکۆ، بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی پێشكه‌ش به به‌شداربووانی ڕاوندی دووەمی خولەکانی بنیاتنانی ئاشتی کرد، کە پێکهاتبوو لە دوو خول (بەڕێوەبردنی ململانێ و پاسی ئاشتی٢).
جێگای ئاماژه‌پێدانه سه‌رۆكی زانكۆی
سه‌لاحه‌دین له‌سه‌ره‌تادا وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌په‌یوه‌ندی و خۆی و ستافی ئه‌كادیمی و كارگێڕی زانكۆ له‌گه‌ڵ قوتابییان كرد و باسی له‌وه‌كرد قوتابییان چه‌قی خزمه‌تكردنن له زانكۆی سه‌لاحه‌دین، هه‌روه‌ها باسی له‌م جۆره خوله ئه‌كادیمی و زانستیانه كرد و گرنگی و به‌رده‌وامی ئه‌م خولانه‌ی به گرنگزانی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی قوتابییانی زانكۆ.
ئه‌م خولانه به هاوبه‌شی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و forumZFD به‌ڕێوه‌چوو و به‌رده‌وامی ده‌بێت له داهاتوودا.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر