
پ.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى راگرى كۆلیژى ئاداب و مامۆستایان و ژماره‌یه‌ك له قوتابیانى به‌شى راگه‌یاندنى كۆلیژى ئادابى زانكۆى سه‌لاحه‌دینى كرد، هاوكات به‌شى راگه‌یاندن و قوتابیانى له ماوه‌ى رابردوودا هه‌وڵ و كۆششێكى زۆریانداوه له‌مه‌ڕ سازدانى چالاكى و كۆنفرانس و كۆنگره‌كان، به‌گرووپ و توانیوویانه زۆرێك له كاروبارى ته‌كنیكى ئه‌و چالاكى و كۆبوونه‌وه و كۆنفرانسانه جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌مه‌و سه‌رۆكى زانكۆ له‌لاى خۆیه‌وه كار و چالاكییه‌كانى ئه‌و قوتابیانه‌ى به‌گرنگ زانى و به‌رز نرخاندى، له‌پاشاندا هه‌ر یه‌ك لهراگر و مامۆستایان بیروبۆچوونى خۆى ده‌ربڕى سه‌باره‌ت به پێشكه‌وتنى كاره‌كان، هه‌روا چون بتوانن له‌ماوه‌ى داهاتوودا ئه‌مكارانه به‌ره‌و پێشتر ببه‌ن.
له‌پاشاندا له‌لایه‌ن سه‌رۆكى زانكۆوه بڕوانامه‌ى رێزلێنانى به‌خشرایه به‌شێك له قوتابیانى به‌شى راگه‌یاندن، ئه‌مه‌ش وه‌ك پاداشتێك له‌مه‌ڕ هه‌موو كار و چالاكییه‌كانیان چ له‌ناو كۆلیژ بێ یان له‌سه‌ر ئاستى زانكۆدا بێ.