
سه‌رۆكی زانكۆ پێشوازیی له شاندێکی زانكۆی كیمیا و ته‌كنۆلۆجی چیک كرد
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٦ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٢، پ.ی.د کامەران یونس محەمەدئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر پێشوازیی له " ڤاسلاڤ دوراك و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیداره‌كه‌دا كه پ.د.مسته‌فا صابر عطار یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆكاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ی.د. كاوه عه‌بدولكه‌ریم ڕاگری كۆلێژی زانسته ئه‌ندازیارییه كشتوكاڵییه‌كان و د.عصام خلیل عبدالله به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆ ئاماده‌ی بوون، باس له پڕۆژه‌یەكی گرنگی نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆی كیمیا و ته‌كنۆلۆجی وڵاتی چیک كرا.
هەر لە دیدارەكه‌دا شاندی میوان باسیان له پڕۆژه‌ی پاككردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆ كرد بۆ مه‌به‌ستی به‌كارهێنانه‌وه‌ی بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ له هه‌رێمی كوردستان.
جێی باسه شاندی وڵاتی چیك زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێریان په‌سه‌ند كرد بۆ مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و دۆزینه‌وه‌ی ڕێكاری گونجاو، له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، هه‌موو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كی زانكۆی بۆ شاندی میوان دوپاتكرده‌وه و هه‌ردوولا رێككه‌وتن له داهاتوودا دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له نێوانیاندا هه‌بێت.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر