
سه‌رۆكی زانكۆ پێشوازیی له قوتابییه یه‌كه‌مه‌كان و سه‌رپه‌رشتیاری باشترین توێژینه‌وه‌ی قوتابیانی قۆناغی چوار كرد
پ.ی.د. كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازیی له قوتابییه یه‌كه‌مه‌كان و سه‌رپه‌رشتیاری باشترین توێژینه‌وه‌ی قوتابیانی قۆناغی چوار بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ كرد.
لە دیدارەکەدا کە پ.د.مستەفا سابیر عەتار، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.د.نه‌بیل عادل، بهێوهبەری دڵنیایی جۆری و پڕۆگرامه‌كان ئامادەی بوون، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر وێڕای پیرۆزبایی لە قوتابییه یه‌كه‌مه‌كان و سه‌رپه‌رشتیارانیان، جەختی لەوە کردەوە کە پێویسته قوتابییانمان بۆ دۆخی راستەقینەی ژیانی داهاتوویان ئامادە بکەین، و بۆ ئەمەش پێشبڕکێ زانستی باشترین كارامهییه بۆ ژیانی قوتابییان
پ.ی.د. كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین راشیگەیاند، نووسینه‌وه‌ی باشترین توێژینه‌وه و ڕێكخستنی پێشبڕكیی زانستی و ئه‌كادیمیی ئەرکێکی پیرۆزه و بەهۆیەوە متمانه و خۆشه‌ویستی بۆ ئاستی زانستی و په‌یوه‌ندیی نێوان مامۆستا و قوتابی زیاد ده‌كات.
جێی ئاماژەیە، ساڵانه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و به هاوكاری سه‌رجه‌م كۆلێژ و به‌شه‌كانی زانكۆ، كۆنفڕانسی باشترین توێژینه‌وه‌ی ده‌رچوونی قوتابییان ئه‌نجامده‌درێت و باشترین توێینهوه له لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی زانستی هه‌ڵده‌بژێردرێت و له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر له ڕێوڕەسمێکی شایسته‌دا خه‌ڵات و دیاری ڕێزلێنانیان پێده‌به‌خشرێت.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر