
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له "شێركۆ حه‌بیب"ى نوێنه‌رى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له وڵاتى میسر كرد، ئه‌مه‌و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌ره‌ڕایى ئه‌وه‌ى باس له پرۆسه‌ى خوێندن له زانكۆ كرا، هاوكات "شێركۆ حه‌بیب" وه‌ك نووسه‌رێكى ناودار، به‌رگى یه‌كه‌م و دووه‌مى "كورد له به‌ڵگه‌نامه و ئه‌رشیفى نیشتمانى به‌ریتانى1969-1978" "الكورد في الوثائق الارشيف الوطني البريطاني 1969-1978" پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكى زانكۆ كرد، سه‌رۆكى زانكۆش له‌لاى خۆیه‌وه له‌دواى ده‌ستخۆشى هیواى خواست نووسه‌رانى كورد له نووسینى ئه‌م به‌رهه‌مانه به‌رده‌وام بن، تا مێژوو و به‌ڵگه‌نامه‌كان له‌لاى هه‌مووان جێگه‌ى بایه‌خ بێت.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌وێدا ئاماده بوو.