
پرۆفیسۆر دكتۆر جوهر فتاح سعید سهرۆكی زانكۆی سهلاحهدین- ههولێر، بەبۆنەی وەرگیرانی قوتابیانی قۆناغی یەکەم لە گشت کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین، وێڕای بەخێرهێنانیان، گەرمترین پیرۆزباییان ئاڕاستە دەکات.
سەرۆکی زانکۆ(پ.د.جوهر فتاح سعید) هیوای داهاتوویەکی گەش بۆ قوتابیان دەخوازێت و داوایان لێدەکات هەرچی توانایان هەیە بیخەنەگەڕ لە پێناو پڕکردنی هەگبەکەیان لە زانست و مەعریفەی زانکۆیی و شەونخونی بکەن و رکابەری زانستی یەکتری بکەن تا لە چوار ساڵی داهاتوودا ببنە یەکێک لە یەکەمەکان زانکۆی سەلاحەدین لەسەر ئاستی بەش و کۆلێژەکاندا و ئاستی زانستی لە رێگەی کۆڵنەدان و خەباتی زانستییەوە بەرەو پێشەوەبەرن.
پ.د.جوهر فتاح سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر داواش لە قوتابیان دەکات کە لەگەڵ یەکەم رۆژی دەوامی فەرمی قوتابیانی قۆناغی یەکەمدا، وەک چۆن خۆیان لەگەڵ ژینگەی کەمپەسی زانکۆ دەگونجێنن، ئاوهاش رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن لە تاک پارێزی و خۆپارێزیدا.