
سه‌رۆكى زانكۆ كۆلیژى زانستى به‌سه‌ر كرده‌وه
پ.ى.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، له‌میانى سه‌ردانه‌كانى بۆ نێوه‌ندى كۆلێژه‌كان، سه‌ردانى كۆلیژى زانستى كرد، له‌گه‌ڵ راگر و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران و قوتابییان دوا.
هاوكات سه‌رۆكى زانكۆ له‌نزیكه‌وه ئاشناى كار و چالاكییه‌كان بوو، هاوكات گوێى له‌مامۆستا و قوتابییان گرت، سه‌باره‌ت به‌و گرفتانه‌ى ئێستا له‌نێوه‌ندى كۆلیژدا هه‌ن، ئه‌مه‌و له‌لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى زانكۆ به‌ڵێنى پێدان له‌ماوه‌ی داهاتوودا كه‌موكوڕى و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌هاوێن تا چیتر ئه‌و كه‌موكوڕى و گرفتانه دووباره نه‌بێته‌وه، له‌لایه‌كى دیكه‌وه مامۆستا و قوتابییان و فه‌رمانبه‌ران له‌لاى خۆیانه‌وه پیرۆزباییان لێ‌كرد لهدهستبهكاربوونى وه‌ك سه‌رۆكى زانكۆ.