
سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین
ئه‌م سهنتهرە گه‌وره‌ترین سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تییه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، ده‌كه‌وێته شه‌قامی سه‌ره‌كی كه‌ركوك له ساڵی 2001 دروستكراوه و له‌ساڵی 2023 ده‌ستكراوه به نۆژه‌نكردنه‌وه و فراوانكردنی.
سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌چه‌ند به‌شێك پێكدێت( هۆڵێكی گه‌وره كه شوێنی 350 كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه و به‌شێوازێكی سه‌رده‌مییانه دروستكراوه و به‌ته‌واوی پێداویستییه‌كانی.
هۆڵێك كه شوێنی 120 كه‌سی تێدا ده‌بێـته‌وه و نۆژهنكراوهتهو به‌ته‌واوی پێداویستییه‌كانی له شاشه‌ی زیره‌ك و ئامێری ده‌نگ.
دوو هۆڵی تایبه‌ت به كردنه‌وه‌ی خول و وۆركشۆپ و سیمینار.
هۆڵێك له شێوه‌ی مێزی خڕ.
كتێبخانه‌یه‌كی ناوازه كه سوودی زۆری بۆ خوێنه‌ران هه‌یه.
هۆڵێكی گه‌وره‌ی له‌شجوانی كه تایبه‌ته به مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ.
هۆڵی یاری سه‌ر مێز.
چێشتخانه‌یه‌كی گه‌وره كه مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران و هانیشتمانییان ده‌توانن سوودی لێ ببینن.
سێ باخچه‌ی گه‌وره.
سووده‌كانی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین
ئه‌نجامدانی كۆنفڕانس و وۆركشۆپ و سیمینار و كۆبوونه‌وه و كردنه‌وه‌ی خول و ڕاهێنانی تایبه‌ت له‌بواره جۆراوجۆره‌كانی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌كادیمی و مرۆیی.
كۆبوونه‌وه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕینی بیرۆڕا.
ئه‌نجامدانی گفتوگۆی نامه‌ی ماسته‌ر و تێزی دكتۆرای مامۆستایان.
ئه‌نجامدانی ڕێوڕه‌سم و بۆنه تایبه‌ت و گشتییه‌كانی داموده‌زگانی حكومی و تایبه‌ت.