
له‌نێوه‌ندى كۆلیژه‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر چه‌ند خول بۆ بوارى خوێندنى ئۆنلاین یان ئه‌لیكترۆنى به‌ڕێوه چووه، دواى هاتنه كایه‌وه‌ى په‌تاى كۆڕۆنا ئه‌مه بووه كارى ههنووهكهیى تا كارى له‌سه‌ر بكرێ، چونكه داموده‌زگاكانى په‌روه‌رده و فێركردن ده‌وامى وه‌ستا، بۆیه بیرلهوهكرایهوه خوێندن به‌شێوه‌ى ئۆنلاین بێت یان به‌شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى، له‌م رووه‌وه‌ش سه‌نته‌رى راهێنانى پێداگۆجى و په‌ره‌پێدانى ئه‌كادیمى زانكۆى سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، توانى پرۆسه‌ى ئۆنلاین بۆ به‌شداربووانى به‌رده‌ست بكات و بهكردهیى كار بكه‌ن.
لهرێككهوتى 1-12-2019 له‌سه‌نته‌رى راهێنانى پێداگۆجى و په‌ره‌پێدانى ئه‌كادیمى زانكۆى سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، خولى یه‌كه‌مى پێداگۆجى بۆ هه‌ڵگرانى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دوكتۆرا ده‌ستپێكرد، ئه‌مه‌و خوله 2 رۆژ له‌هه‌فته‌یه‌كدا بوو، هه‌ر رۆژێكێش خوله‌كه‌ش 3 كاتژمێرى خایاند، هاوكات به‌شداربووانى خوله‌كه بۆ دوو گرووپ دابه‌شكرابوون، به‌شێوه‌یه‌ك گرووپى به‌یانیان و ئێواران، هاوكات گرووپى به‌یانیان له‌كاتژمێر 9 تا 12 نێوه‌ڕۆ بوو، گرووپى ئێوارانیش له‌كاتژمێر 2 تا 5ى ئێواره بوو، له‌كاتێكدا ژماره‌ى به‌شداربووان 102 كه‌س بوو، ئه‌مه‌ش به‌زۆرترین به‌شداربوون ده‌ژمێردرێ له‌سه‌رتاسه‌رى سه‌نته‌ره‌كانى زانكۆكانى كوردستان، له‌لایه‌كى دیكه‌وه له‌نێوه‌ندى پرۆگرامى پێداگۆجیدا 6 موودڵ هه‌یه، تا پێش په‌یدابوونى په‌تاى كۆڕۆنادا 3 موودڵ، بۆ هه‌ر موودڵێكیش 8 وانه‌یه، به‌هۆى په‌ره‌سه‌ندنى په‌تاى كۆڕۆنا و وه‌ستانى ده‌وام له‌هه‌موو دامودزگانى پهروهروهده و فێركردن، كه‌چى زانكۆى سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر ده‌سپێشخه‌ر بوو له‌به‌رده‌وامبوونى خوێندن به‌شێوه‌ى ئۆنلاین بۆ به‌شداربووانى پرۆگرامى پێداگۆجى و تا كورسهكان ته‌واو بكرێ، ئه‌وه‌ى شیاوى باسه تا ئێستا موودڵێك ته‌واوكراوه، له‌مه‌ودوا ده‌ست ده‌كرێ بهموودڵێكى دیكه به‌شێوه‌ى ئۆنلاین، ئه‌مه‌و لهموودڵى نوێ‌دا 3 رۆژ له‌هه‌فته‌یه‌كدا ده‌بێ، وانه‌كانیش بۆ ماوه‌ى 3 كاژمێر ده‌بێ، به‌شێوه‌یه‌ك كاته‌كان دابه‌شكراوه له‌كاژمێر 2-تا 5ى ئێواره، دواتر له كاتژمێر 5 تا 8ى ئێواره ده‌بێ.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ده‌بێ ئه‌وه بگوترێ له‌لایه‌ن د.وه‌لا عازى و د.سه‌عید محه‌مه‌د نوورى ئه‌م موودڵهى ئێستا پێشكه‌ش ده‌كرێ، هاوكات ده‌ستپێكردنى موودڵى نوێ له‌سه‌ر داواكارى به‌شداربووان بوو، ئه‌وانیش بهبهردهوامبوونى خوله‌كه به‌شێوه‌ى ئۆنلاین خۆشحاڵن و كاریگه‌ریه‌كى پۆزه‌تیفى هه‌بووه، به‌شێكیش له‌به‌شداربووان پسپۆڕى ئۆنلاین له‌سه‌نته‌رى پێداگۆجیدا فێر بوون، ئێستاش ده‌توانن به‌كارى بهێنن، هه‌ندێك له‌مامۆستایان پێشنیازیان كرد هه‌ندێك له‌و بابه‌ته ستراتیژیانه‌ى فێرى بوونه له قوتابخانه‌كان به‌كارى بێنن، ئێستاش له‌سه‌نته‌رى پێداگۆجیدا بهكردهیى هه‌موو كاره‌كان به‌ئۆنلاین به‌شێوه‌یه‌كى رێك‌وپێك به‌ڕێوه‌ده‌چێ و پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه. به‌شداربووانیش سوودێكى زۆریان بینیووه و هه‌موو زانیاریه‌كانیان پێشكه‌ش بهكۆلیژ و زانكۆكانیان كردووه، وه‌ك خستنه رووى ڤیدیۆى فێركارى تا ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌گه‌ر پێویست بوو گشتگیر بكرێ.
The modules are :
1- ICT(. Information communication technology)
2- Student centred approach
3- innovative pedagogical methods and assessment tools
4- competence based curriculum
5- edupreneurship & university work environment cooperation
6- applied research