
به‌چاودێرى پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، سه‌نته‌رى سه‌لاحه‌دین ئه‌یووبى بۆ توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه، له‌زانكۆدا سیمپزیۆمێكى به‌ناوى "شكۆى خێزان" به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان و به‌رپرسى حكومى و حزبى و راگرانى كۆلیژه‌كان، له‌هۆڵى كۆچه‌ر بیركار له‌سه‌نته‌رى رۆشنبیرى سازدا، له‌سه‌ره‌تادا چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانى پیرۆز خوێندرایه‌وه، له‌پاشاندا خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانى پاكى شه‌هیدان به‌مارشى نیشتمانى، له‌نێوه‌ندى پێشكه‌شكردنى وتاره‌كاندا سه‌ره‌تا نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا سه‌باره‌ت به‌و سیمپزیۆمه وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد و تیایدا به‌گرنگى زانى ئه‌و جۆره چالاكییانه ئه‌نجامبدرێ، تا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ، توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاستێكى به‌رزدابن، بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ى له ئێستادا له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دان، له‌پاشاندا سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین وتارێكى پێشكه‌شكرد و تیایدا جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، كه زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌هه‌موو بواره‌كاندا چالاكییه‌كانى له‌سه‌ر تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌دان، تا ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كى ئه‌رێنى بێت، له‌پاراستنى شكۆى خێزانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى، به‌باشى زانى هه‌موو راسپارده‌كانیش بدرێته لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار، تا به‌كردار كارى له‌سه‌ر بكه‌ن.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه هه‌ر یه‌ك لهراگرى كۆلیژى زانسته ئیسلامییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى سه‌لاحه‌دین ئه‌یووبى بۆ توێژینه‌وه لێكۆڵینه‌وه، وته‌ى د.شێخ ئه‌حمه‌د بالیسانى، د.عوسمان محه‌مه‌د غه‌ریب، قوتابى زه‌كیه فه‌قێ محه‌مه‌د وتارى خۆیان پێشكه‌شكرد، ئه‌وه‌ى شیاوى باسه بیرۆكه‌ى ئه‌م سپمۆزێمه بیرۆكه‌ى دوو قوتابى كۆلیژى زانسته ئیسلامییه‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌دینه، به‌ناوه‌كانى زه‌كیه فه‌قێ محه‌مه‌د و عه‌بدولوهاب ره‌مه‌زان، له‌پاش خستنه رووى ئه‌و بیرۆكه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌و دوو قوتابییه، كۆلیژ چه‌ندین توێژینه‌وه‌ى سه‌باره‌ت به شكۆى خێزان له‌لایه‌ن مامۆستایانى كۆلیژه‌وه ئاماده كراوه، جگه له‌مه‌ش له‌لایه‌ن فه‌قێ محه‌مه‌د وه‌ك خێرخوازێك هه‌موو توێژینه‌وه‌كانى له‌نێوه‌ندى كتێبێكدا چاپكردووه.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه ئه‌م سیمپۆزیمه خۆى له‌دوو پانێڵدا ده‌بینێته‌وه، كه هه‌ر پانێڵێكى له‌رۆژێكدا پێشكه‌ش ده‌كرێ، توێژینه‌وه‌كانى نێو هه‌ردوو پانێلیبش باس له‌چۆنیه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ى شكۆى خێزان ده‌كات، كه به‌هۆى كاریگهرییهكانهوه له‌زۆر رووه‌وه به‌ره‌و هه‌ڵدێر هه‌نگاوى ناوه، دیاره ئه‌م سیمپۆزیمه راسپارده‌ى ده‌بێ و پێشكه‌ش به‌لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار دهكرێِ بۆ چاره‌سه‌ركردنى.