
پ.د.مسته‌فا عه‌تار یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى ، له‌سه‌نته‌رى ته‌كنه‌لۆژیای زانیارى پێشوازى له‌شاندێكى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى عێراق بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی کرد به‌سه‌رۆكایه‌تى د.عامر ئه‌لئه‌میر و شانده یاوهرهكهى سه‌ردانى زانكۆى سه‌لاحه‌دینیان كرد، ئه‌مه‌و له‌دانیشتنێكدا باس له‌هه‌موو ئه‌و هه‌ماهه‌نگییانه كرا سه‌باره‌ت به فێركردنى خوێندنى ئه‌لیكترۆنى، دۆزینه‌وه‌ى خاڵى چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ى كه رووبه‌ڕووى خوێندنى ئه‌لیكترۆنى ده‌بێته‌وه، سه‌رۆكى شانده‌كه جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى عێراق له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه هاوكار ده‌بێ له‌گه‌ڵ زانكۆى سه‌لاحه‌دین، چونكه له‌ماوه‌ى رابردوودا به‌سه‌ركه‌وتوویى و بهكردهیى توانیویه‌تى په‌یڕه‌وێك دانێ بۆ پراكتیكردنى خوێندنى ئه‌لیكترۆنى، باسیشى له‌وه كرد، كه به‌هه‌ماهه‌نگى و رێكخستنى كۆبوونه‌وه و بیرۆكه ئاڵ‌وگۆڕكردن ده‌توانین له‌كاتى ئێستادا خوێندنى ئه‌لیكترۆنى په‌یڕه‌و بكرێ، له‌لایه‌كى دیكه‌وه یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى له‌نێوه‌ندى قسه‌كانیدا پوخته‌یه‌ك له‌چۆنیه‌تى سه‌ركه‌وتنى خوێندنى ئه‌لیكترۆنى باس كرد و هیواى خواست ئه‌م پرۆسه‌یه له‌هه‌موو زانكۆكانى كوردستان و عێراق سه‌ركه‌وتوو بێ، خۆشحاڵى خۆشى ده‌ربڕى سه‌باره‌ت به گرنگیدانیان به‌و بابه‌ته، چونكه كاره‌كان بۆ سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى خوێندنه. ئه‌وه‌ى شیاوى باسه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى ته‌كنه‌لۆژیا و زانیارى و ئامار، به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى ئیبن سینا به‌شدار بوون.