
شاندێكی به‌شی ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سامه‌ڕا سه‌ردانی به‌شی ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دینیان کرد
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ۲٤ ـی ٤ ـی ۲٠۲٤ شاندێك له مامۆستایان و قوتابییانی به‌شی ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سامه‌ڕا سه‌ردانی به‌شی ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دینیان كرد و له‌لایه‌ن سەرۆکی بەشی راگەیاندن "پ.ی.د. ئازاد عبدالعزیز محمد" و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی به‌شی ڕاگه‌یاندن به گه‌رمی پێشوازیان له "م. عەلی فازل" سه‌رۆكی به‌شی ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سامه‌ڕا و شاندێكی یاوه‌ری كرد و دواتر هۆڵه‌كانی به‌ش و هه‌ردوو ستۆدیۆی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنیان به‌سه‌ر كرده‌وه.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌یاندا له‌لایه‌ن به‌ڕیزان "پ.ی.د. هاوژین عمر "و پ.ی.د.وریا رۆستەم و م. بەختیار حمید، مامۆستایانی به‌شی راگه‌یاندنه‌وه به مێژووی راگەیاندنی کوردی ئاشناكران و وه‌ڵامی پرسیاری قوتابیانیان دایه‌وه.
جێگای ئاماژه‌پێدانه سەرۆک بەش و مامۆستایان و قوتابیانی بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سامرا به‌م گەشتە زانستییه زۆر دڵخۆش بوون و سوپاسی زۆریان هه‌بوو بۆ پێشوازی و به‌ده‌مه‌وه چوونی گه‌رمی سەرۆکایه‌تی بەشی راگەیاندن، هاوكاتیش هیوایان خواست كه ئه‌م سه‌ردانه ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زانستیی نێوان هه‌ردوولا.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر.