
پ.د.جەوهەر فەتاح سەعید، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، لەدیوانی سەرۆکایەتی زانکۆدا، پێشوازی لە فیرناندۆ کۆماجۆ بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی زانکۆی ئۆتۆنۆمای وڵاتی ئیسپانی و شاندی یاوەری کرد، ئەمەو لەکۆبوونەوەیەکدا باس، لەپەیوەندییەکانی نێوان هەردوو زانکۆ کرا، بەتایبەتیش تا بەزووترین کات یاداشتی لەیەکترگەیشتن و رێککەوتن لەنیوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی ئۆتۆنۆمای ئیسپانی واژوو بکرێ، تا پەیوەندییەکان زیاتر پتەو بکرێ، بۆ ئاڵوگۆڕکردنی مامۆستا و قوتابی لەنێوان هەردوو لادا، لەتەک ئاڵوگۆڕکردنی قوتابییانی ماستەر و دکتۆرا لەهموو بوارەکاندا، بەتایبەتیش لەرووی زانستە مرۆڤایەتییەکاندا، هاوکات سەرۆکی زانکۆ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بەو پەیوەندیانە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و خستنەرووی بوارەکان تا قوتابییانی …