
سەرۆکی زانکۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازیی لە به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی خوێن كرد.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه 11 ی 10ی ٢٠٢٢ لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر، پ.ی.د.کامەران یونس محەمەدئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر، پێشوازیی لە ( د.سانع ابابكر ) به‌رێوه‌به‌ری بانكی خوێن و شاندی یاوه‌ری كرد.
لە دیدارەکەدا کە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه‌ناوه‌خۆیی شه‌هید شه‌وكه‌ت ئامادەی بوو، د.سانع ابابكر پیرۆزبایی لە پ.ی.د.کامەران یونس محەمەدئەمین کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی زانکۆ و پشتگیری خۆیانی ئاراستە کرد و ھیوای سەرکەوتنی لەکارەکانیدا بۆ خواست.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له درێژه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا باس له هه‌ماهه‌نگی نێوان زانكۆی سه‌لاحه‌دین و بانكی خوێن كرا بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی سیمینار و وۆركشۆپی هاوبه‌ش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ردولا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتن تیمێكی كارا بۆ مه‌به‌ستی به‌خشینی خوێن دروستبكه‌ن له هه‌موو كۆلێژه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-ھەوڵێر.