
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی سەرنووسەری گۆڤاری زانکۆ و دوو یاریدەدەری کرد
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱٤ـی ۸ـی ۲٠۲٤ " پ.د.کامەران یونس محمدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە " پ.د.محمد باقی سەرنووسەری گۆڤاری زانکۆ بۆ زانستە پەتی.و کردارییەکان و " پ.د.عباس برهان" و " پ.د.شریف مولود" یاریدەدەرانی سەرنووسەر کرد.
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین خۆشحاڵی خۆی بە ئامادەبوونیان دەربڕی و سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەکردن لە بەرانبەر خزمەتکردن و کارکردنییان لە ماوەی ڕابردوو و هیوای خواست لە داهاتووش بەهەمان گوڕوتینەوە بەردەوام بن.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.