پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە یاوەری پ.د.هاوڕێ مستەفا یاریدەدری سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی و "د.ئاوارە ئەمین" مامۆستا لە زانکۆی سەلاحەدین و توێژەر لە زانکۆی گلاسکۆ سەردانی زانکۆی دەندی (University of Dundee)
لە شاری دەندی وە زانکۆی گلاسگۆ (University of Glasgow)
لە شاری گلاسگۆ کرد لە وڵاتی بەریتانیا.
لەسەرەتای دیدارەکە
سەرۆکی زانکۆی دەندی -professor Iain Gillespie پێشوازی لە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و شاندی یاوەری کرد و
دواتر چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا لەگەڵ professor Kim Dale ڕاگری کاروباری نێودەوڵەتی لە زانکۆی دەندی وە بە تایبەت لە سکوڵی Life and Science
(Associate Dean International and Admissions tutor in Life and Science)
دواتر سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین
سەردانی سەنتەری توێژینەوە پێشکەوتووی شێرپەنجەی کرد و چاوپێکەوتنی لەگەڵ توێژەرانی سەنتەرەکە ئەنجامدا و چەند لابۆتۆریەک بەسەرکرانەوە بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە تازەترین تەکنەلۆژیا لە بواری توێژینەوە لە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە لە سیکان و مێشک و ئێسک و هیتر.
لە ڕۆژانی دواتر سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سەردانی زانکۆی گلاسگۆی کرد کە یەکێکە لە زانکۆ بەرزەکانی بەریتانیا و جیهان، لەم سەردانەی چاوی کەوت بە (Proffesor Cristina Persano) ڕاگرو بەڕێوبەری پویوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی گلاسکۆ لە کۆلێژی زانست و ئەندازیاری (International Dean for the college of science and Engineering) و professor Tomas
Gobal (Dean for the Middle East)
-خۆشبەختانە زانکۆی سەلاحەدین لەگەڵ هەردوو زانکۆی بەریتانی گەیشتنە ڕێککەوتن و لەسەر واژووکردنی لێکتێگەیشتن(Memorandum of Understanding
لە چەند بوارێک
١-ناردنی قوتانبیانی بەرایی بۆ ماوەی ٣ مانگ.
٢-ناردنی قوتانیانی دکتۆرا بۆ ماوەی
٦-١٢ مانگ بۆ تەواوکردنی بەشێک لە کاری عملی توێژینەوەکانیان بۆ دەست کەوتنی داتایی بڕواپێکراو لەم زانکۆیانە.
٣-ناردنی مامۆستایانی زانکۆی سەلاحەدین بۆpost doctorete /research بۆ ماوەی ساڵێک تا ١٨ مانگ.
٤-کارکردن لەسەر توێژینەوەی هاوبەش
لە نێوان هەردوو زانکۆ لەگەڵ زانکۆی سەلاحەدین join research project
٥-بانگەشەکردن و بەژداری پێکردنی کارایی مامۆستاو توێژەرانی زانکۆی گلاسگۆ و زانکۆی دەندی لە چەند conference,workshop
کە ساڵانە لە لایەن زانکۆی سەلاحەدین لە بواری جیا جیا لە شاری هەولێر ئەنجام دەدرێت