
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پلەی پڕۆفیسۆری بە چوار مامۆستای زانکۆ بەخشی
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۳۱ـی ۳ ـی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی " پ.د.حسین سەعدی " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " پ.ی.د. شریف مولود " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ڕاگری کۆلێژەکانی " پەروەردە و زانست و زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان و پەروەردەی بنەڕەتی" پێشوازی لە چوار مامۆستا کرد بۆ مەبەستی بەرزکردنەوەی نازناوی زانستییان لە پلەی " پڕۆفیسۆری یاریدەدەر" بۆ پلەی " پڕۆفیسۆر"
پ.د.کارزان محسن ـ کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی
پ.د.قاسم عومەر مەرزانی ـ کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان
پ.د.ئیدریس محمدئەمین ـ کۆلێژی زانست
پ.د.ستار عوسمان ـ کۆلێژی پەروەردە
لە کۆتاییدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن و داوای لەسەرجەمیان کرد لە دوای بەرزبوونەوەی نازناوی زانستییان بۆ پڕۆفیسۆر بەردەوام بن لە نووسینی توێژینەوەی زانستی.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.