
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، پێشوازی لە کونسولی ڕۆمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
ئەمڕۆ بەرواری ۱٦ ی ٥ ی۲٠۲۲ لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ، پ.ی.د.کامەران یونس محەمەدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، بە ئامادەبوونی پ.د.مستەفا سابیر عەتار یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.د. دانا خدر پێشوازی لە هۆریا میهەیل کونسولی ڕۆمانیا کرد.
جێگای ئاماژەپێدانە لە درێژەی دانیشن و گفتوگۆی نێوانیان لەسەر چەندین بابەتی گرنگ و ئاکادیمی ڕێککەوتن، کە ئەوانیش بریتی بوون لە گرنگیدان بە خوێندنی پۆست دکتۆرا لە زانکۆ بەناوبانگەکانی ڕۆمانیا بۆ مامۆستایانی زانکۆی سەلاحەدین و پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابییان لە نێوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆکانی ڕۆمانیا تەوەرێکی تری دانیشتنەکەیان بوو.
شایەنی باسە لە پەراوێزی ئەم دیدارە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، کۆبونەوەیەکی ئۆنلاینی لەگەڵ سەرۆکی یەکێک لە زانکۆکانی ڕۆمانیا ئەجامدا، هەماهەنگی باش بۆ پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی کرا بۆ مەبەستی سەردانی مامۆستایانی زانکۆکانی ڕۆمانیا بۆ زانکۆی سەلاحەدین بەمەبەستی پێشخستنی لایەنی زانستی.
لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆکی زانکۆ خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و هیوای هەماهەنگی و سەردانی بەردەوامی خواست بۆ مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی لە زانکۆ.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر