
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، پێشوازی لە کونسولی گشتی ڕوسیا کرد.
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱٦ ی ۲ ی ۲٠۲۳ "پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، بە ئامادەبوونی پ.د.مستەفا عەتار یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵاو د.عصام خلیل بەرپرسی پەیوەندییەکانی زانکۆ پێشوازی لە " ماكسيم روبين " و " رينات اخميتژانوف" كونسولى گشتى ولاتى روسيا و ياریدەدەرى كونسولى گشتى كرد.
سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرۆکی زانکۆ باسی زانکۆی سەلاحەدین و کۆلێژو بەشەکان کرد، لەگەڵ ئەوەشدا هەبوونی پەیوەندی نێوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆکانی ڕوسیای بەگرنگ وەسفکرد، هەروەها باسی چەندین بابەتی گرنگکرا وەک سكولەرشيپى ولاتى روسيا بۆ خوێندنی ماستەرو دكتورا، واژوو کردنی یاداشتی لەیەکتر گەیشتن لەنێوان هه نديك زانكوكانى روسيا و زانكوى سه لاحه دين ، ئاڵوگۆڕکردنێ مامۆستا و ڤوتابییانی ماستەر و دکتۆرا لەبوارەکانی زانست و زانسته مرۆڤایەتییەکاند.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.