
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بڕوانامەی پێداگۆجی بەسەر بەشداربوونی خولی ۱٠ دابەشکرد
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۷ ـی ۱٠ ـی ۲٠۲٤ "پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین " سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی " پ.ی.د.شەریف مولود شەریف" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و " د.وەلا غازی دزەیی" بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی بڕوانامەی بەشداربوونی بەسەر دەرچووانی خولی ۱٠ دابەشکرا
جێگای ئاماژەپێدانە ئەم خولە لە ڕێککەوتی ۳ ی ۳ ی ۲٠۲٤ دەستیپێکرد و ڕێککەوتی ۳ ی ۹ ی ۲٠۲٤ کۆتایی پێهات و ۷۹ دەرچوو بڕوانامەیان
پێدرا.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.