
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین باڵەخانەی نوێی بەشی کۆمەڵناسی و کاری کۆمەڵایەتی ڕادەستی قوتابییان و مامۆستایان کرد
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۷ـی ۳ـی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە یاوەری " پ.د.حسێن سەعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " پ.د.قادر محمد" ڕاگری کۆلێژی ئاداب و " هندرێن طاهر" بەڕێوەبەری کارگێڕی سەرۆکایەتی زانکۆ و " م٠عەلی محی الدین" بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی باڵەخانەی نوێی بەشی کۆمەڵناسی و کاری کۆمەڵایەتی ڕادەستی قوتابییان و مامۆستایان کرد.
جێگای ئاماژەپێدانە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سەرجەم نهۆم و ژور و تاقیگە و ژوورەکانی باڵەخانەی نوێی بەشی کۆمەڵناسی و کاری کۆمەڵایەتی بەسەرکردەوە و هیوای خواست لە ئاست داواکاری قوتابییان و مامۆستایان بێت.
لە کۆتاییدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ قوتابییان و مامۆستایانی ئەم بەشانە کرد و پیرۆزبایی لێکردن .
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر