
پ.د.جەوهەر فەتاح سەعید سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سەردانی كۆلێژی زمانی كرد ، هەر لەوێدا لەگەڵ ڕاگری كۆلێژی زمان پ.ی.د. عاطف فەرهادی لە بەشی زمانی ئەڵمانی پێشوازی لە بەڕێز كلێمنس سێمتنەر كونسڵی گشتی ئەڵمانیا لە كوردستان و خاتوو ئانایس بویلیك بەڕێوەبەری پەیمانگای گۆتە لە هەولێر و خاتوو ئانا دیمیتری جیفیس یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەیمانگای گۆتە كرد، لەم دیدارەدا بەڕێز سەرۆكی زانكۆ دوای بەخێرهاتن ، سوپاسی پاڵپشتی وڵاتی ئەڵمانیا و هەردوو ڕێكخراوی گۆتە و دادی ئەڵمانی كرد بۆ پاڵپشتی كردنی بەشی ناوبراو،، هاوکات سێمتنەری کونسڵی سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی كرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی كە ئەم بەشە قوتابیانی سەركەوتوی لێ هەڵكەوتووە و هەندێكیان. بوونەتەوە مامۆستا لەهەمان بەش.
لەلایەکی دیکەوە ڕاگری كۆلێژ تیشكی خستە سەر شێوازی خوێندن و ژمارەی قوتابیانی كۆلێژ.
لەكۆتایی دیدارەكەدا بەڕێز كونسڵی گشتی ئەڵمانیا ئامادەیی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و بەتایبەت پاڵپشتیكردنی بەشی ناوبراو.