
سەنتەری بەکارخستنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، بەهاوکاری ڕێکخراوی رواد العڕاق چەند چالاکی و وۆرکشۆپێکی لە زانکۆ ڕێکخست.
ڕێکخراوی رواد العراق کە لەلایەن innovest me پاڵپشتی دەکرێت و بە ھەماھەنگی GIZ و World Bank و Microsoft پرۆژەکانی جێبەجێ دەکات، لە پرۆژەیەکی نوێیدا کە لەلایەن کۆڕەک تلیکۆم دەستپێشخەر کراوە و پاڵپشتی دارایی دەکرێت پرۆژەر کۆڕەک پرونەر Korek Preneurs ڕادەگەیەنێت کە پرۆژەیەکی کێبڕکێی بیرۆکەی کارە و سێ براوەی پرۆژەکە خەڵاتێکی دارایی دەبەنەوە تاوەکو پرۆژەکەیان لە بازاڕی کاردا بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە و زانکۆی سەڵاحەدین لە ھەولێر دەکات وێستگەی دەستپێکی بانگەشەکردن بۆی لەسەر ئاستی
عێراق و کوردستان.
لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا و لە ڕێکەوتی ١١ و ١٢ و ١٣ی ئهم مانگه ڕێکخراوی رواد العراق بە سەرپەرشتی سەنتەری بەکارخستنی زانکۆ کۆلێژەکانی کارگێڕی و ئابووری و زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان و ئەندازیاری بەسەرکردەوە و وۆرکشۆپی بۆ ئەنجامدان.
لە وۆرکشۆپەکەدا قوتابییان ئاشناکران بە ڕێکخراوی ناوبراو، ھاوبەشەکانیان، ئامانجەکانیان، پرۆژەی کۆڕەک پرونەر، وێبسایتی ڕێکخراوی ناوبراو و چۆنیەتی پێشکەشکردنی بیرۆکە لە سەر وێبسایتەکە و لە میانەی ئەکاونتەکانی خۆیان.
لە کۆتایشدا وەڵامی پرسیاری قوتابییان درایەوە و ھەموو پاڵپشتییەکی ڕێکخراو و کۆڕەک تلیکۆم و زانکۆمانیان بۆ دووپاتکرایەوە.