
پ.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین-ههولێِر، له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له‌شاندێكى ئه‌نجوومه‌نى كوردستان بۆ پسپۆڕییه پزیشكییه‌كان (بۆردى كوردستان) كرد، كه پێكهاتبوو له د.سه‌لیم سه‌عید سه‌رۆكى بۆردى كوردستان و د.عه‌بدوڵڵا فه‌قێ یه‌زدین یاریده‌رى سه‌رۆكى بۆردى كوردستان بۆ كاروبارى زانستى، ئه‌مه‌و له‌دانیشتنێكدا باس له‌هه‌موو ئه‌و خاڵانه كرا، كه خاڵه‌كانى رێككه‌وتن ده‌گرێته‌وه له‌نێوان زانكۆى سه‌لاحه‌دین و ئه‌نجوومه‌نى كوردستان بۆ پسپۆڕییه پزیشكییه‌كان (بۆردى كوردستان)، تا وه‌ك یاداشتێكى لێگه‌یشتن بێ و هه‌روا ئه‌و دوو دامه‌زراوه له‌سه‌ر بنیاتنانى په‌یوه‌ندى و هاوكارى پته‌وى ئه‌كادیمى نێوانیان و په‌ره‌پێدانى ئه‌و هاوكارییه لهئایندهدهدا ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى هاوبه‌ش و سوودبهخشینى گشتى وه‌ك كردنه‌وه‌ى خوێندنى باڵا (ماسته‌ر) و پسپۆڕى ورد.
هاوكات ئه‌نجامدانى پرۆژه‌یه‌كى هاوبه‌شى زمانه‌وانى و به‌مه‌به‌ستى كاراكردنى زمانى كوردى له‌بوارى فه‌رهه‌نگى پزیشكى، له‌ته‌ك كاركردن و هه‌ماهه‌نگى بۆ هاندانى قوتابیانى خوێندنى باڵا له‌كۆلیژى یاسادا تاوه‌كو توێژینه‌وه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌یاساى پزیشكى بێت، له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕكردنى سه‌رپه‌رشتیارانى زانستى له‌زانسته پزیشكییه‌كان بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنى قوتابیانى هه‌ردوولا، له‌ته‌ك چه‌ندین خاڵى دیكه بۆ خزمه‌تكردنى بوارى پزیشكى و زمان و توێژینه‌وه‌كان، كه تیایدا له‌رووى زمان و یاساوه ده‌كرێ له‌كوردستان فه‌رهه‌نگێكى پوخت هه‌بێ تا هه‌موو لایه‌ك سوودى لێ وه‌ربگرن، له‌م رووه‌وه سه‌رۆكى زانكۆ هه‌موو هاوكاریه‌كى خسته روو بۆ سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانیان، ئه‌وه ى شیاوى باسه یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماده‌ى ئه‌و دانیشتنه بوون.