
روونکردنەوەیەک لە ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێرەوە
ماوەیەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناوی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێرە چەندین پەیج و ئەکاونی ساختە دروستکراون و هەواڵی بێ بنەما بڵاودەکەنەوە.
لێرەوە بە قوتابییان، مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان رادەگەیەنێن کە زانکۆی سەلاحەدین کار و چالاکییەکانی لە ماڵپەڕی فەرمی زانکۆ و ئەکاونتی تایبەت بە خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاودەکاتەوە و بۆ هیچ هەواڵ و بڵاوکراوەیەک پشت بەو پەیج و ئەکاونتە فەیکانە مەبەستن و تەنها زانیاری و هەواڵ لە ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی زانکۆ وەربگرن.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر