
دوای بەشداری کردنی قوتابییانی بەشەکانی زانستی کۆمپیوتەر و سۆفت وێری زانکۆی سەلاحەدین لە پێشبرکێی کۆمپانیای هەواوی جیهانی، ئیبراهیم عومەر ئیبراهیم قوتابی لەبەشی سۆفت وێر لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی عیراق بەدەست هێنا و هەڵبژێردرا بۆ نۆێنەرایەتی تیمی هەلبژاردەی عیراق لەگەڵ دوو قوتابی تر یەکێکیان لە زانکۆی پۆلی تەکنیکی سلێمانی و ئەوی تریان لە زانکۆی موسل.
ئەمەو پاش راهێنانەکی باش و رێکوپێک لە ئەکادیمیای هەواوی زانکۆی سەلاحەدین لەرێککەوتی 26-12-2020 بەشداری پێشبرکێی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراستیان کرد تیایدا (13) تیم لە (11) وڵات بەشداریان لە تاقیکردنەوەیەکی ئونلاین کرد بۆ ماوەی (7) کاتژمێر.
ئەمرۆش ئەنجامەکان راگەێیندرا و تیمی عیراق پلەی دووەمی بەدەست هێنا و بەسەرکەوت بۆ بەشداری کردن لە پێشبرکی جیهانی وەکو نوێنەرایەتی رۆژهەڵاتی ناوەراست.
ئەوەی شیاوی باسە ئەکادیمیای هەواوی زانکۆی سەلاحەدین پلەی یەکەم و نایابی بەدەست هێنا، لەگەڵ ئەوەی ئەم ئەکادیمیایە ماوەیەکی زۆر کورتە دامەزراوە.